تام باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە نیۆیۆرک جەختی کرد کە واشنتۆن پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات و هیچ نیشانەیەک لە پاڵپشتی لە پێکهێنانی کوردستانی ئازاد یان ناوچەیەکی فیدراڵی بە کوردەکان لە سووریا نییە. لە روانگەی منەوە هیچ پێگەیەک بۆ حکومەتێکی عەلەوی یان حکومەتێکی جوولەکەی سەربەخۆ لە سووریا بوونی نییە.
ناوبراو وتیشی کە ئەمریکا لە هەوڵدایە هەلێک بڕەخسێنێت تا هێزەکانی هەسەدە بتوانن تەڤلی پێکهاتەی حکومەتی داهاتویی سووریا ببن.
باراک سەبارەت بە سیاسەتی ئەمریکا هەمبەر خواستی کوردەکان لە بواری فیدرالیسم و مافی ئێتنیکییەوە وتی: ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە فەرمی ناسراون و خاوەن سەروەری و یاسان، ڕیز دادەنێت و بەدوای گۆڕینی دەسەڵات لە سووریاش نییە و جەختیشی کرد کە ئێمە دەسەڵاتی ئەسەدمان نەگۆڕی.
ناوبراو سەبارەت بە داهاتووی کوردەکان لە سووریا ڕایگەیاند: هیچ گومانێکی تێدا نییە، بەتایبەتی لە کۆنگرە، کە پاڵپشتی سەرەنجڕاکێشی لە هەسەدە هەیە و هەڵوێستی ئێمە ڕوون بووە: ئێمە دەمانەوێت یارمەتیدەری ئەوان بین.
Your Comment